لە چەندین وڵات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد خێوەت دانرا

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد کە لە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردووە، لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک و دانهاگ و فرانکفۆرت چالاکی دانانی خێوەت بەڕێوەچوو.

کوردان لە کۆپنهاگن، لەبەردەم پەرلەمانی دانیمارک خێوەتیان دانا.

چالاکییەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لەم چالاکییەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد کە لە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردووە، بڵاوکراوە و و پەرتوک و فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە.

چالاکییەکە تا ٢٦ ی تشرینی یەکەم لەنێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 16:00 بەڕێوەدەچێت.

لە شاری دانهاگ لە هۆڵەندا، بۆ هەمان مەبەست چالاکی دانانی خێوەت ئەنجامدرا.

فرانکفۆرت

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، چالاکی دانانی خێوەت لە کاتژمێر 12:00 لە (Haupwache) دەستی پێ کرد.

ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) و تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە)، چالاکییەکەیان ڕێکخست. چالاکییەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا، بڵاوکراوەکان لەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران.