سوپای داگیرکەری تورک لە ١٧ی نیساندا لەدژی زاپ، ئاڤاشین ومەتینای باشوری کوردستان بە هاوکاری پەدەکە دەستی بە هێرش کرد. هێرشەکە بە ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدرا. هڕشەکە لە ئەوروپا و هەموو جیهان شەرمەزار دەکرێت و ناڕەزایی بەرانبەر خیانەتی پەدەکە پیشان دەدرێت.
لە شاری دۆسەڵدۆڵفی ئەڵمانیا بە هەزاران کەس لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە کۆبونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا خیانەتی پەدەکە بە دروشمی ' کوردستان بپارێزە' شەرمەزارکرا.
بەر لە ڕێپێوانەکە زەبەیدە زومروت هاوسەرۆکی کۆن – مەد، رۆژنامەنووس فەرەیدون کونجرینی، یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە ئەوروپا، لەسەر ناوی پژاک ئیبراهیم عەلیپۆر، لەسەر ناوی پلاتفۆرمی یارسان، ئەمیر کرمانشان، لەسەر ناوی دی لینکی جولیس ئەلخاتیف و لەسەر ناوی کەجەئە ئەوروپا چیچەک یڵدز قسەیان کرد.
چالاکوانان رایانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هێرشەکانی دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات و وتیان، " گەریلاکانی ئازادی نە تەنها پارچەیەک خاکی کوردستان دەپارێزن. گەریلاکانی ئازادی بە فیداکاری باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان دەپارێزن. خاوەنداریکردن لە گەریلاش ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقیە. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. مێژوو هیچ کاتێک کوردێکی خیانەتکار نابۆرێت.
ئێمە لەسەر فەلسەفە و هزری ڕێبەر ئاپۆ تیدەکۆشین. خاکی کوردستان دەبێتە گۆڕستانی داگیرکەران و خیانەتکاران. ئێدی کۆتایی داگیرکەری و خیانەت نزیکە داوا لە هەموو گەلانی کوردستان و دۆستەکانیان دەکەین کە بەشداری بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی بکەن."
ف.ق