لە دوسلدۆرف ڕۆژی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا

لە دوسلدۆرف ٦ تیمی تۆپی پێ پێشبڕکێیان کرد، کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک خەڵات بەخشرایە سەرکەوتووانی خولەکە.

لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بەبۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان خولی تۆپی پێ ئەنجامدرا.

پێش دەسپێکردنی خولەکە مەجلیسی گەلی کوردی دوسلدۆرف دەربارەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕاڤەیەکی پوختی خستەڕوو.

خولەکە دوێنێ کاتژمێر ١٧:٠٠-٢٠:٠٠ کرایەوە و ٦ تیمی تۆپی پێ بەشداربوون. پێشبڕکێیەکە لە دوو یاریگای جیاواز بەڕێوەچوو، بەگشتی ٨ یاری ئەنجامدرا. تیمی وڵاتی ڕۆژ لە مۆنشگلادباخەوە بەشداری کردبوو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، تیمی چەرمک سپۆر کە لە دۆسلدۆرفەوە بەشداری کردبوو، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوەکانی "سۆسیالیزم و پرسی شۆڕش" و "بەدوای موخاتەبێکدا دەگەڕێم" وەک خەڵات بەخشرایە سەرکەوتووانی خولەکە.