لە دویسبۆرگ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا

کوردستانی و نوێنەری هێزە شۆڕشگێڕەکانی دویسبۆرگ بە گردبوونەوەیەک ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیان پیرۆز کرد.

شەڕڤانانی ئازادیی کوردستان لە ٢٠١٤ بە بەرخۆدانی فیداکارانە، چەتەکانی داعشیان تێکشکاند کە دەوڵەتی تورک پشتگیری دەکردن، بۆیە ١ ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ڕاگەیاندرا. بەم بۆنەیەوە لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) لە دویسبۆرگ ڕێکخرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، چەند ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

ئاماژە بەوە کرا، بەرخۆدانی کۆبانێ وەک بەرخۆدانی ژن چووە نێو مێژووەوە، کۆبانێ بووە سیمبولی ژیانی ئازاد و یەکسان و هاوبەش، بووە سیمبولی ڕۆحی یەکێتی و بەرخۆدانی نێونەتەوەیی.

باس لەوە کرا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەختێک بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا شکستی هێناوە، ئیتر تاوانی شەڕ دەکات، گازی کیمیایی قەدەغەکراو و تەقەمەنی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. پاشان تیشکخرایە سەر هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ شاری جیهان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

پاشان ئاماژە کرا بەوەی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و سیاسەتی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لە یەک جودا نین.

پاش وتەکان، بەدەم مۆسیقاوە ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا، درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرانەوە.