لە فەڕەنسا بە هەزاران کەس وتیان: گەریلا شکۆی ئێمەیە

لە چالاکیەکاندا کە بە دروشمی ' گەریلا شکۆی ئێمەیە' دا، بانگەوازی لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کرا کە پشتگیری لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەکەن و وترا، نابە ببن بە هاوبەشی تاوانی دژی مرۆیی دەوڵەتی تورک."

بە هەزاران کورد و دۆستەکانیان لە مارسیلیا، مۆنتپیلیر، دراگینان، ئاڤیگنۆن و ماریگنان لە مارسیلیا کۆبونەوە و هێرشی داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

جەماوەرەکە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ کۆبووە و بەرەو گۆڕەپانی پارێزگاری مارسیلیا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ' بکوژ ئەردۆغان، خایین پەدەکە'، ' بژی بەرخۆدانی گەریکا ' و ' بژی بەرخۆدانی زاپ، مەتینا ئاڤاشین' وترانەوە. پانکارتی ' دەوڵەتی تورک کورد دەکوژێت و وەرن ئەم کوردستان بپاریزین' ، ' لەدژی دیکتاتۆری ئەردۆغان کوردستان بپارێزن' ، ' تورکیا لەبەرچاوی جیهان کورد بە چەکی کیمیایی دەکوژێت' بەرزکرانەوە و ئاڵای پەکەکە و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەی گەلی کورد بەرزکرانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا راگەیەنراو بە زمانی فەڕەنسی خوێندرانەوە و بە هەزاران بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە. ڕێپێوانەکە لە بەردەم پارێزگاری مارسیلیا و کونسولخانەی ئەمریکا بۆ میتینگ گۆڕا. جەواد گونەش هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد قسەی کرد و دواتر میتینگەکە کۆتایی هات.

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگ لەسەر بانگەوازی دەکەتەمە بە دروشمی ' گەریلا شکۆی ئێمەیە' ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە لە پلاس دی ریپۆپلیک دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکرا.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی ' گەریلا شکۆی مرۆڤایەتیە' و ' لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوردستان بپارێزە' بەرزکرانەوە و دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا ' ، ' بمرێت خیانەت' و ' هەموومان پەکەکەین' وترانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت کە باسی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیای دەکات. بڵاوکرانەوە و ڕێپێوانەکە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆتایی هات.

لە قسەکردنەکاندا راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورک کە ئەندامی ناتۆیە، بە قبوڵکردنی ناتۆ نەبێت ناتوانێت هێرشی داگیرکەری ئەنجام بدات و داوایان لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کرد کە نەبن بە هاوبەشی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی مرۆڤایەتی.

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق