لە فرانکفۆرت بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئیدانە کرا

کوردانی فرانکفۆرت هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد.

ناڕەزایەتییەکان لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەردەوامە.

چالاکییەکەی رۆژی ١١ی تشرینی یەکەم لە فرانکفۆرت لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە.

 گەلی کورد بە بەشداریی پێکهاتەکانی فەجەدەکە - کاوا کۆبوونەوە.

 چالاکوانان هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست-یان بۆ سەر کوردستان و بێدەنگیی رێکخراو و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکان بەرامبەر ئەو هێرشانە ئیدانە کرد.

فەجەدەکە - کاوا بۆ چالاکییەکەی ئەمڕۆ لە ستراسبۆرگ داوای لە هەموان کرد، کە بە بەهێزی بەشداری لەو  چالاکییەکە دا بکەن.

لە چالاکییەکە دا ژمارەیەکی زۆر راگەیاندراو لەسەر سیاسەتی شەڕی چەپەڵی دەوڵەتی تورک بە سەر هاوڵاتیانی سنوری چالاکییەکە دا بڵاو کرایەوە.

ژ. ت