لە فرانکفۆرت ئەندریا وۆڵف و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە
ژنان و دۆستانی کورد لە فرانکفۆرت کۆبوونەوە، لە کەسێتی ئەندریا وۆڵف (ڕوناهی) شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
ژنان و دۆستانی کورد لە فرانکفۆرت کۆبوونەوە، لە کەسێتی ئەندریا وۆڵف (ڕوناهی) شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
چالاکوانان لە هۆڵی (Saalbaû Oberrad) لە فرانکفۆرت کۆبوونەوە، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم چالاکیان ئەنجامدا.
هەڤاڵە ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی ئەندریا وۆڵف (ڕوناهی) کە ٢٣ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە ناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان شەهید بوو، دۆستە ئەڵمانییەکانی کورد و خوشکی ڕەمزیە ئاڵتوگ کە ٢٢ ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ شەهیدبوو، بەشداری چالاکیەکە بوون.
یادەکە لە کەسێتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمدا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کورد بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) زەینەب کارا، هەروەها هەڤاڵی ئەندریا وۆڵف، گیسێلا ڕەین قسەیان کرد و خوشکی ڕەمزیە ئاڵتوگ بە پەیامێکی نوسراو بەشداربوو.
لە چالاکییەکەدا گرووپی میوزیکی سەر بە " Gemeînsam Kampfen" کە لە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان پێکدێت، سترانیان بۆ ئەندریا وۆڵف چڕی، پاشان هونەرمەندی کورد ڕۆتیندا چووە سەر سەکۆ.