لە فرانکفورت هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکرا

لە شاری فرانکفورت هێرشی داگیرکەری دەولەتی تورک و پێشێلکاریەکانی شەرمەزارکرا.

لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرشی چەکدارەکانی حکومەتی کازمی بۆ سەر شەنگال بە چالاکیەک شەرمەزارکران. لە چالاکیەکەدا کوردستانیان ئاماژەیان بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد.

کوردستانیان لە بەردەم هایپۆتباهنهۆفی فراکنکفورت کۆبونەوە و بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە و هەپەگە بەرزکرانەوە. کوردستانیان بە جلی سپی ئاماژەیان بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد.

چالاکی بە دروشمەکانی 'بکوژ ئەردۆغان' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتایی هات.

ف.ق