بە دیمەن

لە فرایبۆرگ دژی گۆشەگیری کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا

لە فرایبۆرگ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی کۆن_مەد کەرەم گۆک بەشداری کۆبوونەوەکە بوو. تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد.

لە وتەکاندا دووپاتکرایەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی مافەکانی مرۆڤە. هاوسەرۆکی کۆن_مەد کەرەم گۆک تیشکی خستەسەر گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.

لە کۆبوونەوەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.