لە گراتس یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
لە شاری گراتسی نەمسا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی شەهیدانی مانگی ئایار بەرز راگیرا.
لە شاری گراتسی نەمسا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی شەهیدانی مانگی ئایار بەرز راگیرا.
کوردستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە شاری گراتسی نەمسا کۆبوونەوە و لە کەسایەتیی شەهید سینان دەرسیم دا یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە.
دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش، یادەکە بە نمایشکردنی سینەفیزیۆنێک بەردەوامیی پێدرا.
خالس سەڤەر هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى ئازاد لە نەمسا وتەیەکی لە یادەکەدا پێشکەشکرد و لە وتەکەیدا سەرنجی خستەسەر رۆڵی شەهیدانی مانگی ئایار لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا.
ژ.ت