لە هانوڤەر لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

لە چوارچێوەی رۆژانی چالاکیدا کە بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیان پێکراوە، لە هانوڤەر چالاکی جیاجیا ئەنجامدران.

چالاکوانانی ئینترناسیۆناڵیست سەربە گێمەینسام کامپفام، ومێن دیفێد رۆژئاوا و کۆمۆنەکانی ژنانی گەنج، بە چالاکی داهێنەرانەی ناڕەزایەتی، گفتوگۆ و پێرفۆرمانسی هونەری لە شاری هانوڤەری ئەڵمانیا بەشداریان لە هەفتەی چالاکییە نێونەتەوەییەکاندا کرد. یەک لە چالاکییە گرنگەکانی هەفتەکە پێرفۆرمانسی شانۆیی "٧ تاوان لە دژی مرۆڤایەتی-ئۆدیسەی عەبدوڵا ئۆجالان"ە لە ٩ی تشرینی یەکەم نمایش دەکرێت.

١ی تشرینی یەکەم لە هانوڤەر هەندێک ژن لە سەر بانگەوازی "ومێن دیفێند رۆژئاوا" بۆ ئەوەی سەرنج بۆ سەر گۆشەگیری رەهای سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رابکێشن، لە ناوەندی شاری هانوڤەر چالاکییەکیان سازکرد.

٢ی تشرینی یەکەم، لایەن چەپەکان، بۆ راکێشانی سەرنج بۆ سەر دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەسەر پێرسپێکتیڤەکانی گفتوگۆیان سازکرد و دواتر بروشەر و بڵاوکراوەیان دابەش کرد.

٣ی تشرینی یەکەم رۆژی یەکێتی ئەڵمانیا، چالاکوانانی ئینترناسیۆناڵیست لە هانوڤەر لە گۆڕەپانی ماشزی چالاکییەکیان سازکرد. لەو چالاکیەکەدا باڵۆن بەسەر منداڵاندا دابەش کرا و بڵاوکراوە لەبارەی "نەتەوەی دیموکراتیک" بەسەر گەورەکاندا دابەشکرا. لەسەر باڵۆنەکان وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کێشرابوەوە.

٤ی تشرینی یەکەم چالاکوانانی ئینترناسیۆناڵیستی سەر بە کۆمۆنی "گیمەینسام کامپفەن" و "ومێن دیفێند رۆژئاوا" بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپشتی سور (Rote Hilfe) و چالاکوانانی ئێرانی لە ماشیزی هانوڤەر دیداریان سازکرد. ژنان پێکەوە بە کورسیەکانیان بازنەیەکیان ساز کرد و باسیان لە زیندانیانی سیاسی و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.