لە هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە حەویجە ڕووفاتی ١٧ پێشمەرگە دیاری کرا
بە پێی پشکنینە پزیشکییەکان لە گۆڕێکی بە کۆمەڵی سەردەمی داعشدا لە حەویجە، ڕووفاتی ١٧ پێشمەرگە دیاری کرا.
بە پێی پشکنینە پزیشکییەکان لە گۆڕێکی بە کۆمەڵی سەردەمی داعشدا لە حەویجە، ڕووفاتی ١٧ پێشمەرگە دیاری کرا.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە حەویجە ئاشکرا کراوە، کە ١٧ کەسیان پێشمەرگە بوون، گۆڕە بەکۆمەڵەکە ڕووفاتی ئەو پێشمەرگانەی تێدایە، كە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە شەهیدكراون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوشکردووە؛ هێشتا کەسوکاری تەواوى پێشمەرگەکان ئاگادارنەکراونەتەوە، چونکە نازانرێت پێشمەرگەکان خەڵکی کوێن، بەڵام نمونەی خوێن لە کەسووکاری بەشێک لە پێشمەرگە بێسەروشوێنەکان وەرگیراوە و چاوەڕوانی ئەنجامەکان دەکرێت.