بە دیمەن

لە هێلدسهایم ڕۆژەکانی خوێندنەوە ئەنجامدرا

لە شاری هێلدسهایمی ئەڵمانیا بەبۆنەی ڕۆژەکانی خوێندنەوەی عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری چالاکییەکە بوون لە ناوەندی کەلتووری کوردی دیموکراتیکی هێلدسهایم.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەڵمانی و کوردی، خوێنرایەوە و تاوتوێ کرا.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ فراوانکردنی تێکۆشان دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی، بەڵێن درا بە فراوانکردنی چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

بەڵێن درا بۆ بەشداربوون و کارکردن بۆ ڕێپێوانی جەماوەریی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن. چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.