لە هەڵسنکی بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەل لە رۆژهەڵات و ئێران چالاکی ئەنجامدرا
لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا، بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی ئەنجامدرا.
لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا، بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی ئەنجامدرا.
لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و شەرمەزارکردنی رژێمی دواکەتووی ئێران چالاکی ئەنجامدرا. لەسەر بانگەوازی کۆردیناسیۆنی پشتگیری لە بەرخۆدانی گەلانی ئێران، زۆر رێکخستنی کوردستانی و ئێرانی بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد کە پژاک، کۆدار و نەجەدەکەش هەبوون.
چالاکوانان لە گۆڕەپانی دەرگای سپی (senaatintori) کۆبونەوە و راگەیەندراوێکیان رێکخست. لە چالاکیەکەدا دروشم بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەلان بەرز کرایەوە و چالاکوانان تاوەکو نارینککاتۆریی ناوەندی شارەکە چالاکیان ئەنجامدا. هەروەها بە رێپێوانەکەدا بیوەستان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' گوترایەوە کە لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
ف.ق