لە هەڵسنکی هێرشی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکران
کوردان لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باشوری کوردستان و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
کوردان لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باشوری کوردستان و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
شاندی ئاشتی لە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان سەردانی هەولێری کردبوو، لەلایەن پەدەکەوە بە زۆر گەڕێندرایەوە و لە راگەیەنراوەکانددا ناڕەزایی پیشانی هاوکاری پەدەکە بۆ داگیرکەریدرا.
لە هەڵسنکی پایەتختی فینلەندا بەم ئامانجە راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. چوار ئەندامی شاندی ئاشتی کە فینلەندین لەگەڵ کوردستانیان لە گۆڕەپانی ئیتاکەسکوس کۆبونەوە.
ئەندامانی شاندەکە باسی ئامانجی سەردانەکە و ئاستەنگیەکانی پەدەکەیان کرد و هەروەها هاوکاری پەدەکەیان بۆ داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
لەسەر ناوی کەجەدەکە – ئە راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە و هێرشی دەوڵەتی تورک لە سەر باشوری کوردستان شەرمەزارکرا.
چالاکی بە دروشمی دژی داگیرکەری کۆتایی هات.
ف.ق