لە هیلبۆرن و هانۆڤەر یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم کرایەوە

لە شارەکانی هیلبۆرن و هانۆڤەری ئەڵمانیا شەهیدانی تشرینی یەکەم کرایەوە.

هیلبۆرن

لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا بە دەستپێشخەری تەڤگەری ژنانی کورد – ئەوروپا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە هیلبۆرن یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.

خانەوادەی ئامارا جوودی کە ٥ی تشرینی یەکەم بە چەکی کیمیایی شەهید ببوو و خانەوادەی شەهیدان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا دڵپاک ئامەد چالاکوانی تەڤگەری ژنانی کورد – ئەوروپا قسەی کرد یادی شەهیدانی کردەوە. دڵپاد ئامەد وتی، " تێکۆشانی ئازادیمان تێکۆشانی شەهیدانە. هەر یەکەیان خاوەنی چیرۆکێکی تێکۆشانە. تاکە ئامانجیان وڵاتێکی ئازاد و ناسنامەیەکی ئازادە. کاتێک باسی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێتەوە، ئیڤانا هۆڤمەن و ئاندرا وۆڵف و شەهید ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان بیر دێتەوە."

لە مەراسیمەکەدا هەروەها نووشین رەمەزان خوشکی شەهید ئامارا جودی قسەی کرد و وتی، "هەموو شەهیدانمان بۆ سەربەرزی ئێمە گیانیان بەخت کرد. خاوەنداریکردن لە شەهیدان ئەرکی ئێمەیە. ئێمە وەک خانەوادەی ئامارا جودی هەموو کاتێک یادی شەهیدانی تێکۆشان دەکەینەوە."

دوای قسەکردنەکان سینەڤزیۆنێک لەبارەی شەهیدانەوە نمایشکرا.

هانۆڤەر

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد – ئەوروپا لە کۆرن یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.

لە یادکردنەوەککەدا ژینا دەنیز لەسەر ناوی تەڤگەرەکە قسەی کرد و وتی، "هەر شەهیدێک لە مێژووماندا خاوەن پلە و پایە و جێگەیەکی بەرز و تایبەتە. شەهیدەکانمان رێگەیان بۆ شۆڕش کردەوە و بوون بە پێشەنگی ئێمە."

لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی کۆماو، ئەنجومەنی ژنانی رۆناهی و ناو دەم هانۆڤەر قسەیان کرد.

ف.ق