هه‌واڵی به‌په‌له‌: کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمەکە بکەن

لە جۆلەمێرگ بەهۆی سکاڵای ئەندامێکی ئاکەپەوە حەوت گوندنشین دەستبەسەرکران و کەسێکیش زیندانی کرا

لە جولەمێرگ دوای ئەوەی ناکۆکی لە نێوان گوندنشینان و نوێنەرانی کۆمپانیای عیسمەت ئۆلمەز ئەندامی ئاکەپە ڕوویدا لەسەر پێنەدانی کرێی کارەکانیان، سەربازەکان هەڵیانکوتایەسەر گوندەکە و حەوت هاووڵاتییان دەستگیرکرد، کەسێکیش زیندانی کرا.

ڕووداوەکە ڕۆژی شەممە ٥ی تەممووز ڕوویدا کە بەشێک لە هاووڵاتیانی گوندەکانی ئاشوت و چەمکای ناوچەی چەلێ بۆ وەرگرتنی پارەکانیان چوونەتە کۆمپانیای کانگاکانی عیسمەت ئۆلمەز ئەندامی ئاکەپە.

کۆمپانیاکە بە هاووڵاتیانی گوتوە پارەکانیان پێنادەن. دواتر هاووڵاتییان دەچنە ناوەندی شاری جولەمێرگ و لە نێوان هاووڵاتییان و برازی ئۆڵمەز ئەندامی ئاکەپە ڕەحمی ئۆلمەز مشتومڕێک ڕوویدا. بانگەشەی ئەوە کرا لەم مشتومڕەدا ڕەحمی ئۆلمەز لێی دراوە.

لە دوای ئەم مشتومڕە سەربازەکان هەڵدەکوتنەسەر هەردوو گوندەکە و حەوت کەس دەستبەسەر دەکەن. هەروەها هاووڵاتییکەیش بە ناوی ن.ی. بە تۆمەتی "یارمەتیدانی تاوانبار" زیندانی کرا و ٦ هاووڵاتی دیکەش لە ژێرچاودێرییدان.

هەروەها ئەوەش زانراوە داواکاری گشتی بە شێوەیەکی زارەکی بڕیاری دەستبەسەرکردنەکانی بە تیمەکانی پۆلیس ڕاگەیاندوە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئیفادەی هاووڵاتییان وەربگیرێت.