لە خەربەرتورک تیڤی 'بانگەواز بۆ کوشتنی' بافڵ تاڵەبانی دەکرێت

سەرۆکی پێشووی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی سوپای تورک ئیسماعیل حەقی پەکین بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کرد و داوای کرد بافڵ تاڵەبانی تیرۆربکرێت.

ئیسماعیل حەقی پەکین سەرۆکی پێشووی هەواڵگری فەرماندەیی گشتیی سوپای تورک لە بەرنامەیەکدا بە ناوی 'گەرچەک فیکری نە' کە لەلایەن پێشکەشوان ئەرەن ئەیلمەز لە خەبەر تیڤی بڵاودەکرێتەوە، داوای ئەنجامدانی تیرۆری کرد.

پەکین سەرنجی بۆ سەر رێککەوتنی ئەمنی ١٥ی ئاب لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا راکێشا و وتی، "رێککەوتنێک کە تورکیا لەگەڵ عێراقی ئەنجامیداوە زۆر گرنگە. هەمان شت دەبێت لەگەڵ سوریاش بکرێت. بەڵام بافڵ تاڵەبانی هەندێک شتی کردووە، با بکرێتە دەرەوە، واتە ئەگەر پێویست بێت با تیرۆر بکرێت".

پەکین بەهۆی ئاگادارکردنەوەی لە ستۆدیۆوە و وتی، "ئێوە مەیکەن، ئێوە دەتوانن بە دەستی هەندێکی دیکە ئەنجامی بدەن"، بەم جۆرە دانی بە شێوازەکانی کردەوە تیرۆریستیەکانی دەوڵەتی تورکدانا.