لە کۆڵن هێرشی داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکرا

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بە هاوکاری پەدەکە، لە کۆڵن بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بە هاوکاری پەدەکە، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی کۆڵن ڕێکخرا، کوردستانیان ئاڵای پەکەکە و پانکارتی "بمرێ خیانەت" بە وێنەی هاوکاریی داگیرکاریی بەرزکرانەوە، هەروەها بە درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا.

لەسەر ناوی کوردستانیان دایکی ئاشتی، ئاسیا ڕەشید ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ئاماژەی بەوە کرد خیانەتی پەدەکە قبووڵ ناکرێت، بانگەوازی لە گەلی کورد کرد لە ڕۆژێکی وەهادا دەنگی خۆیان هەڵبڕن. هەروەها بانگەوازی لە گەنجانی کورد کرد دژی خیانەتی پەدەکە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەموو جێگەیەک بکەنە گۆڕەپانی چالاکی.