لە کۆنفرانسەکەی پاریس، وۆرکشۆپی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژن" بەڕێوەچوو
لە کۆنفرانسی گەنجانی پاریس، وۆرک شۆپی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن" بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسی گەنجانی پاریس، وۆرک شۆپی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن" بەڕێوەچوو.
ئەو ژنە گەنجانەی لە دووەم ڕۆژی یەکەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجاندا کۆبوونەوە، لە وۆرکشۆپی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن" وتوێژی جۆراوجۆریان ئەنجامدا.
ژنانی گەنج لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا نرخاندنیان بۆ ئازادی ژنان کرد. ژنانی گەنج ڕایانگەیاند بۆ ئەوەی جڤاکی ئازاد بنیات بنرێت، پێویستە زیهنیەتی پیاوی دەسەڵاتدار "بکوژرێت".
ئەو گەنجانەی بەشداری وۆرکشۆپەکە بوون، تیشکیان خستەسەر ڕۆڵ و ئەرکی پیاوان لە ئازادی ژناندا.
ژنانی گەنج کە لە ڕێکخراوە جیاوازەکانەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، دووپاتیان کردەوە، خاوەندارێتی لە فیکری ژیانی ئازاد دەکەن.
لەسەر پرسی "چۆن دەتوانین سەرلەنوێ ژیانێکی ئازاد بنیات بنێین" وتوێژکرا. لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازادی؛ ئازادی سەربخە" بڕیار لەسەر ڕێبازی هاوبەش درا.