لە کۆپنهاگن هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران

سورێن سوندرگۆرد، لە گردبوونەوەکەدا بەناوی پارتی یەکێتیەوە وتی: "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی حکومەتی ئەردۆغان لە دژی گەریلا و دانیشتوانی هەرێم تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە" و داوایکرد، لایەنە سیاسییەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن.

کوردستانیانی دانیشتووی کۆپنهاگنی دانیمارک و دۆستانیان لە ڤێستەربۆ تۆرڤ کۆبوونەوە و هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئیدانە کرد.

راگەیەندراوێک بەناوی فێد-کوردەوە خوێندرایەوە و تیادا هاتبوو: بێدەنگی بەرامبەر هێرشی چەکی کیمیایی تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.

سورێن سوندێرگارد، لەسەر ناوی پارتی یەکێتی قسەیکرد و وتی: "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی حکومەتی ئەردۆغان لە دژی گەریلا و دانیشتوانی هەرێم تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە و بێدەنگەکردنی لێشی تاوانە" سوندێرگارد داوای لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان کرد بە ئەرکەکانیان هەستن.

ژ.ت