لە لافریۆ یادی ئەلئەحمەد فەرماندەی ئاسایشی منبج کرایەوە

کوردان لە کەمپی لاڤریۆی یونان بە ئامانجی یادکردنەوەی محەمەد ئەلئەحمەد فەرماندەی ئاسایشی منبج کە لە ١٧ی تەمووزدا شەهید بوو مەراسیمێکیان سازکرد.

محەمەد ئەلئەحمەد فەرماندەی ئاسایشی منبج (٥٦) کە رۆژی ١٧ی تەمووز شەهید بوو، لە شاری لاڤریۆی یونان بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، بە شێوەیەکی جەماوەری یادی کرایەوە.

شوێنی مەراسیمەکە بە پۆستەری شەهید محەمەد ئەلئەحمەد، وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەریی گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و هەپەگە خەمڵێنرا.

خانەوادەی ئەلئەحمەد کە لەوێ پەنابەرە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. یادکردنەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر لەسەر ناوی خانەوادەکە برای شەهید محەمەد قسەی کرد. برای شەهید لە کاتی قسەکردندا هەستیار بوو و هەندێک کات قسەکانی دەپچڕا. دواتر وتی، براکەی شۆرشگێرێکی گەورە بوو و بۆ شۆڕشیش گیانی بەخت کرد.

هەروەها باسی ئەوەی کرد، "شۆڕشی رۆژئاوا بە خوێنی شەهیدان هەڵگیرسا. خاکی رۆژئاوا بە خوێنی شەهیدان شۆراوە. شەهیدانمان بەها و نرخی ئێمەن. هیچ کاتێک لەبیرناکرێن. سەرمان لەبەردەمیاندا دادەنەوێنین. شەهیدان هیچ کاتێک نامرن و هەموو کاتێک لەدڵی ئێمەدان."

دواتر لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان خەیری ئولوداغ وتی، "ئێمەی گەلی کورد لە سایەی شەهیدەکانمان گەیشتینە ئەم قۆناغە. لە سایەی سەرۆک ئۆجالان و پەکەکە ئێمەی کورد گەیشتینە ئەم قۆناغە. پێویستە هەموو کاتێک یادی شەهیدانمان بکەینەوە. شەهید شەرەفی ئێمەن. رێگەیان هەموو کاتێک دوارۆژمان رۆناک ددەکاتەوە. شەهید نامرن."

هەروەها دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی تێکۆشانی شەهید محەمەد پیشاندرا و دواتر مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.

ف.ق