لە لەندەن هێرشی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی شەرمەزارکرا
لە لەندەن دژی هێرشی پۆلیس بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
لە لەندەن دژی هێرشی پۆلیس بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ لە شاری لەندەن، دژی هێرشی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییە سیاسییەکانی، چالاکییەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو، ئەم هەڵوێستە نادیموکراسییانەی پۆلیسی بەریتانیا شەرمەزارکرا.
چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی یەکێتیی ڕێکخراوە دیموکراتیکییەکانی بەریتانیا (دەگەبە) ئەنجامدرا، دژی هێرشەکەی شەوی ١٦ ی تشرینی دووەمی پۆلیسی هارینگەی بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی لەکاتی بەڕێوەچوونی جەژنی ژیانەوە و ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، کە تێیدا چەندین ژن و مناڵ برینداربوون، ماڵی گەل لە بەریتانیا و جڤاکی ئازاد و کەژار و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و چەندین کەسێتی ئازادیخواز و دیموکراتیخواز، بەشداری چالاکییەکە بوون.
چالاکوانان لە هارینگەیەوە تا شەقامی وید گرین ڕێپێوانیان کرد، لەوێش گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
چالاکوانان ئاماژەیان بەوە کرد، ڕێگرییەکانی پۆلیسی بەریتانیان بەرامبەر ناوەندە کەلتوورییەکان و چالاکییە دیموکراسییەکانی گەلی کورد زیادی کردووە.
لەکۆتایی چالاکییەکەدا، هاوسەرۆکانی جڤاکی ئازاد و ژنانی بەریتانیا و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و درووشمەکانی "بەرخۆدان ژیانە" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "شەهیدان ڕووناکی ڕێگامانانن" بەرزکرایەوە.