بە دیمەن

لە لەندەن ڕێپێوانی ٣ ڕۆژە دەستی پێ کرد

لە لەندەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ پشتگیری لە هەڵمەتی جیهانی و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم، ڕێپێوانی ٣ ڕۆژەی دەست پێ کرد، ڕێپێوانکەران گوتیان: "ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت و پیلانگێڕان شکست دەهێنن".

لە لەندەن لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕێپێوانی ٣ ڕۆژەی دەست پێ کرد.

گەنجان لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن کۆبوونەوە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی گەریلا"یان بەرزکردەوە.

لەسەر ناوی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە بەریتانیا، ئەرجان ئەقبال گوتی: "ئەمڕۆ پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە و ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، پیلانگێڕیی هەڵوەشاندەوە. دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکرێت".

ئەقبال پیلانگێڕیی شەرمەزار کرد و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت و پیلانگێڕان شکست دەهێنن". پاشان گەنجان ڕێپێوانیان کرد و هاوڵاتیانی دەوروبەر پێشوازییەکی گەرمیان لە ڕێپێوانەکە کرد، ئۆتۆمبیلەکان بە لێدانی هۆڕن پشتگیریان لە ڕێپێوانەکە کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوە دابەشکران و هونەرمەندانی کورد گۆرانی شۆڕشگێڕیان چڕی.

ڕێپێوانەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ١٠ ی تشرینی یەکەم لەبەردەم بینای پەرلەمان کۆتایی دێت.

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  کرد.

"گەلی کورد سەردەکەوێت"

هونەرمەندی کورد، میر سەرحەد گوتی: " بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە شەقام و گۆڕەپانەکان دەبین. ئەمڕۆ ڕۆژی یەکێتییە. گەلی کورد سەردەکەوێت. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، سڵاو لە گەریلاکانی کوردستان دکەەین. ئێمە ئیتر کۆڵۆنیاڵیزم قبوڵ ناکەین. تا ئازادبوونی ڕێبەرێتیمان، تێدەکۆشین".

"ژیان بەبێ ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین"

وتەبێژی تەڤگەری گەنجان، مەزڵوم چەولیک، ڕایگەیاند کە ڕێپێوانەکەیان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و گوتی، "ئێمە ژیان بەبێ ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین. ئێمە دەڵێین یان ئازادی یان ئازادی. ئێمە شوێنکەوتووی ڕێبەر ئاپۆین. پێویستە هەموو جیهان ئەمە بزانێت. پێویستە گەلەکەمان بەشداری ئەم ڕێپێوانی ئازادییە بکات".

"ڕێبەرێتی ئازاد دەبێت"

یەکێک لە بەشداربووانی ڕێپێوانەکە، هەڤاڵ سەیدای تەمەن ٧٢ ساڵە. هەڤاڵ سەیدا تیشکی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی و گوتی: "ڕێپێوانەکەمان پڕ جۆش و جوانە. ئێمە ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان دەکەین. ئەگەر ڕێبەرێتی ئازاد بێت گەلی کوردستان ئازاد دەبن. ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکەمان و ناوەستین".

"پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوا هاتەدی، نۆرەی جیهانە"

لە تەڤگەری گەنجان، حەمزە ئەحمەد گوتی؛ "ئێمە گۆشەگیری ڕەها دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین.  ئێمە دان بەو دەوڵەتە فاشیستەدا نانێین. تا ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت ناوەستین. پارادایمی ڕێبەرێتی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی پووچەڵ کردەوە. پارادایمی ڕێبەرێتی لە ڕۆژئاوا هاتەدی، ئێستا نۆرەی جیهانە".

ژنێکی گەنج بە ناوی ئەلیف ڕایگەیاند ئازادی گەلی کورد بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرێدراوە و بانگەوازی لە هەمووان کرد بەشداری ڕێپێوانی ئازادی بکەن.

ڕێپێوانەکە لە هەرێمە ناوەندییەکانی لەندەن بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی یەکەمی لە (Old Screetê) کە ناوەندێکی گرنگی شارەکەیە، کۆتایی دێت.