لە لەندەن ژنان لەدژی توندوتیژی چالاکیان ئەنجامدا

پلاتفۆرمی پشتگیری ژنان لە لەندەن لە چوارچێوەی مەراسیمی ٢٥ی تشرینی دووەمدا ستاندیاندانا و رایانگەیان، 'تاوەکو ئازادی خۆیان بەدەست نەهێنن دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.'

پلاتفۆرمی پشتگیری لە ژنان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ستاندیان دانا و راگەیەنراوێکیان خوێندەوە. دەستپێشخەری ژنانی کورد، یەکێتی ژنانی سۆسیالیست، ژنی نوێ، جەمخانە، ئالخاس – کۆم، ئەندامان و نوێنەرانەی ژنانی باسک بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و دروشمی ' نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان سیاسیە' وترانەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی کوشتنی ژنانی مامۆستا، دکتور، هونەرمەند و وەرزشکاری ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە و کوشتنی ژنانی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک درا.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە پێداگیری لەسەر راستیەکان دەکەن و تێکۆشانی ژنان سنورەکان ناناسێت و لەسەر خەبات بەردەوام دەبن.

چالاکیەکە بە چەپڵەلێدان و دروشم کۆتایی هات.

ف.ق