لە مارسیلیا یادی شەهیدانی مانگی ئایار و شەهیدانی سەرحەد کرایەوە

لە مارسیلیا بە چالاکیەک یادی شەهید رۆسیدا باوەر و باگەر باز کە لە مانگی نیساندا لە سەرحەد شەهید بوون و شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

بۆ شەهید رۆسیدا باوەڕ (بەلگین گوڤەن) کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە سەرحەد شەهید بوو و باگەر باز (ئۆرهان کالابالک) کە ١٦ی نیسان شەهید بوو و شەهیدانی مانگی ئایار، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی شاری مارسیلیای فەڕەنسا چالاکی ئەنجامدرا.

یادکردنەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشانی کوردستان دەستی پێکرد. لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان، ئەرهان (ك) قسەی کرد و وتی، " پێویستە گەلەکەمان و بە تایبەتی خانەوادەی شەهیدان ئەمڕۆ تێکۆشان فراوان بکەن. ئێمە ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان هەموو رۆژێک شەهید دەدەین. پێویستە هەموو رۆژێک بۆ ئەوان دەنگیان بەرز بکەینەوە."

https://1649452211.rsc.cdn77.org/2023/05/2023-05-13-marsilya-mayis-ayi-sehitleri-anildi_1.mp4

دواتر لەسەر ناوی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد قسەکرا و راگەیەندرا، " ئێمە گەلی کوردی وڵاتپارێز هێزمان لە شەهیدانمان وەردەگرین. رێگە نیشاندەرمانن و بە هۆی ئەوانەوە رۆژانە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێین."

دواتر ئەندامانی خانەوادەی رۆسیدا باوەر قسەیان کرد و راگەیەندرا کە شەهیدان هۆکاری گەورەبوونی تێکۆشانە.

چالای یاکردنەوەکە بە پیشاندانی بەڵگە فیلمێک لەسەر ناوی شەههید رۆسیدا باوەر، باگەر باز و شەهیدانی مانگی ئایار کۆتایی هات.

ف.ق