بە دیمەن

لە نەمسا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا

لە سانت پۆڵتن و تێرنتیز بە بەشداری پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان و لە نووسینگەی یاسایی سەدە جەنگیز یورەکلی کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

لە شارەکانی سانت پۆڵتن و تێرنتیزی نەمسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان و لە نووسینگەی یاسایی سەدە جەنگیز یورەکلی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

پارێزەر جەنگیز یورەکلی ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناکۆکە لەگەڵ یاسا ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان، گوتی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دێتەدی.

لە کۆبوونەوەکاندا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکیی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە بەردەم پەرلەمانی ڤییەنا ئەنجام دەدرێت.