لە نەمسا پرسەی سەرەخۆشی بۆ شەهید ڕزگار نورهات دانرا
لە شاری گۆتزیسی نەمسا بۆ ڕزگار نورهات کە لەم ڕۆژانەدا شەهیدبوونی ڕاگەیاندرا، پرسەی سەرەخۆشی دانرا.
لە شاری گۆتزیسی نەمسا بۆ ڕزگار نورهات کە لەم ڕۆژانەدا شەهیدبوونی ڕاگەیاندرا، پرسەی سەرەخۆشی دانرا.
لە شارۆچکەی گۆتزیسی ویلایەتی ڤۆرارلبێرگی نەمسا بۆ ڕزگار نورهات (هالوک باش) کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٧_٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو، پرسەی سەرەخۆشی دانرا.
سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان چوونە سەردانی پرسەکە لە ماڵی کەلتووری سارا. کوردستانیان گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕی قێزەونی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.