لە نەمسا و فەڕەنسا هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکرا

لە شاری میلبۆرنی نەمسا و تۆلۆسی فەڕەنسا هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکرا.

میلبۆرن

لە شاری میلبۆرنی نەمسا کوردستانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی رژانە نێو شەقامەکان.

گەل لەبەردەم پۆستەخانەی مێژوویی ڤیکتۆریا کۆبونەوە و بە راگەیەنراوێک کە بە زمانی ئینگلیزی خوێندرایەوە هێرشی داگیرکەریان شەرمەزار کرد.

هاوڵاتیانی نەمساش پشتگیریان لە چالاکوانان کرد.

تۆلوس

لە شاری تۆلوسی فەڕەنسااش هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکران.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن چالاکوانانەوە خوێندرایەوە، راگەیەنرا کە لە کەسایەتی پەکەکەدا دەیانەوێت هەموو گەلی کورد لەناوببەن.

لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە بەرانبەر گەریلادا ئەنجام بەدەست بهێنێت و بۆیەش چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و پەیامی ' گەل لەگەڵ گەریلا دەبێت' راگەیەنرا.

ف.ق