لە نورنبێرگ داگیرکاری شەرمەزارکرا و سڵاو لە گەریلا کرا
لە نورنبێرگ هێرشی داگیرکاری و خیانەت بە چالاکیەک شەرمەزارکرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا.
لە نورنبێرگ هێرشی داگیرکاری و خیانەت بە چالاکیەک شەرمەزارکرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا.
کوردستانیان لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە شەرمەزار کرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا.
لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا گەریلا لەسەر خاکی کوردستان بەرخۆدانێکی بێ وێنە دەکات، لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانە و قوربانیدانی چەن ساڵە دەسکەوتی مەزن بەدەستهاتووە.
هەروەها تیشکخرایە سەر خیانەتی پەدەکە، دووپاتکرایەوە پەدەکە وانەی لە مێژوو وەرنەگرتووە و پشتگیری لە دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکات و داگیرکەران دەهێنێتە باشووری کوردستان و هێرش دەکەنە سەر گەریلا قارەمانەکان، گوترا: "ئەم هێرشانە ڕێگرییە لە کوردستانی ئازاد. لاوازبوونی پەکەکە، واتای لاوازبوونی کوردستانە. هەوڵی پەدەکە خیانەتێکی مەزنە".
بانگەواز لە گەلی باشوور کرا: "پێویستە زیهنیەتی پەدەکە کە خیانەت دەکات، لە باشووری کوردستان بێکاریگەر بکرێت. بانگەوازتان لێ دەکەین، هاوشانی گەریلاکانی کوردستان دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک تێبکۆشن".