لە پانۆس جەردەوانێک کچەکەی کوشت و کوڕەکەی بریندار کرد

لە ناوچەی پانۆسی ئاگری جەمیل تورکی جەردەوان، کچەکەی کوشت و کوڕەکەی بریندار کرد.

لە گوندی ئاکتەپە سەر بە ناوچەی پانۆسی ئاگری، جەردەوانێکی خانەنشین بە ناوی جەمیل تورک، بە چەک هێرشی کردە سەر کچەکەی بە ناوی دیلان و کوڕەکەی بە ناوی ئەرجان.

لەسەر داوای گوندنشینان تیمەکانی تەندروستی و سەربازی چوونە گوندەکە. تیمی تەندروستی دووپاتیان کردەوە، دیلان تورک لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە، ئەرجان تورک بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی پانۆس کراوە.