بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە یەکێک لە هۆڵە سەرەکییەکانی پارلەمانی ئەورووپا کۆنفڕانسێکی یەک ڕۆژەی گرنگ سەبارەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
کۆنفڕانسەکە لە ژێر ناوی (شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێراندا، دووڕێیانی سەرکوت یان شۆڕش؟) لە لایەن فراکسیۆنەکانی سۆسیال دێمۆکراتەکان، چەپ و سەوزەکانی پارلەمانی ئەورووپا، پلاتفۆرمی دیمۆکراتیکی ئێران و ئەنستیتۆی کورد لە بڕۆکسلـەوە ڕێکخراوە و تێیدا چەندین سەرکردە و ئەندامانی پارت و کەسایەتیی جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی ئەورووپی و ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنان بەشداران.
کۆنفڕانسەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەستپێکرد.
دواتر کۆستاس ماڤریدێس، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و لە گروپی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیست و دیمۆکراتەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا (tbc)
• ئازاد کەریمی وتەبێژی پلاتفۆرمی دیمۆکراتیکی ئێران
• ئیلاهە سەدر، چالاکی بزووتنەوەی ژنانی ئێران کۆنڕانسەکەیان کردەوە.
بەگوێرەی زانیاری ڕێکخەرانی کۆنفڕانسەکە کە بە ئاژانسەکەمان (فوڕات Anf) یان داوە، کارنامە، پانێلەکان و ئاخێوەرانی سەرەکی کۆنفڕانسەکە بەم شێوەیە:
پانێڵی یەکەم (١٠:٣٠ – ١٣:٠٠): هۆکار و سەرچاوەی مێژوویی قەیرانەکانی ئێران
مۆدێراتۆر: رۆژین موکریان
ئاخافتوان:
• فرانسوا ئەلفۆنسی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و گرووپی سەوزەکان/هاوپەیمانی ئازادی ئەوروپا و ئەندامی گروپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا
• پرۆفیسۆر عباسی وەلی، مامۆستای پێشووی زانکۆ
• سیمین سەبری، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی ئازەربایجان - ئێران
• مەیسەم ئەلمەهدی، یەکێک لە ڕێبەرانی کرێکاری ئێران و لە ڕێکخەرانی ناڕەزایەتی کرێکاری لە ئەهواز
• شیما سیلاڤی، چالاکوانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهوازی، بەرپرسی پڕۆژەی UNPO
• فەریبا بەلوچ، چالاکی بزووتنەوەی ژنان
پرسیار و وهڵام
کاتژمێر ١٣:٠٠-١٤:٣٠ پشووی نیوەڕۆ
پانێڵی دووەم(١٤:٣٠ – ١٦:١٥): بۆچوون و بەرپرسیارێتی گەلان لە پڕۆسەی دێموکراتیزەکردنی ئێراندا
مۆدێراتۆر: دیمەن سوهرابی
ئاخافتوان:
• ئەڤین ئینجیر، گروپی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیست و دیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا
• ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
• موستەفا هێجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
• سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
پرسیار و وهڵام
پانێڵی سێیەم(١٦:١٥ – ١٧:٤٥): تێڕوانین بۆ داهاتوو: پێشنیار و چارەسەرییەکان
مۆدێراتۆر: سوهەیلا قادری
ئاخافتوان:
• سیلڤیا مۆدیگ، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، گروپی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا - GUE/NGL (TBC)
• ناسر بولیدەیی، وتەبێژی پارتی گەلی بەلوچستان
• سەعید حەمیدان، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ ئازادی ئەهواز
• مریەم فەتحی، نوێنەری کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەوروپا
کۆتایی کۆنفرانس کاتژمێر ١٧:٤٥ - ١٨:٠٠
جێگای ئاماژەیە، کۆنفڕانسەکە بۆ یەکەمین جار ڕێبەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، (ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، موستەفا هێجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانی کۆکردەوە و ئەوەش وەکپێشهاتێکی گرنگ و دەستپێکێک بۆ کردنەوەی زۆرێک لە گرێکوێرەکانی ئەو بەشەی وڵات لێی دەڕوانرێت.
هـ.هـ