لە پاریس بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا
چالاکوانان لە گەڕەکی (Vîllers-le-Bel) لە پاریس گردبوونەوە و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
چالاکوانان لە گەڕەکی (Vîllers-le-Bel) لە پاریس گردبوونەوە و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
سەرەڕای بارانێکی بەخوڕ، زۆر کەس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکەدا، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە.
چالاکوانان چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
چالاکوانان بێدەنگی دامەزراوە ئەوروپییەکانیان بەرامبەر گۆشەگیری شەرمەزار کرد.