لە ڕێپێوانی درێژمەودا دا یادی شەهیدانی شۆڕش کرایەوە
ئەو گەنجانەی لە ئیسن-ەوە بەرەو ئاخن بەڕێکەوتوون سێهەمین ڕۆژی رێپێوانی درێژمەودای خۆیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە دوسلدۆرف بە مەراسیمێک بۆ یادی شەهیدان کۆتاییان پێ هێنا.
ئەو گەنجانەی لە ئیسن-ەوە بەرەو ئاخن بەڕێکەوتوون سێهەمین ڕۆژی رێپێوانی درێژمەودای خۆیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە دوسلدۆرف بە مەراسیمێک بۆ یادی شەهیدان کۆتاییان پێ هێنا.
گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری ئیسنی ئەڵمانیا بە دروشمی "وەرن بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ جەنگی ئازادییە' بەرەو شاری ئاخن بەڕێکەوتن. ٣هەمین ڕۆژی ڕێپێوانی درێژمەوداکەیان کۆتایی پێهات.
ئەو گەنجانەی، کە سەرلەبەیانی دوێنێ لە فڕۆکەخانەی دوسلدۆرفەوە بەڕێکەوتبوون، دوای ١٦ کم ڕێپێوان گەیشتنە ناوەندی دوسلدۆرف.
ئێوارەی ئەو ڕۆژە گەنجان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد یادی ئەو گەریلایانە کردەوە، کە لەئەوروپاوە بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون و شەهید بوون.
لە هۆڵی یادکردنەوەدا وێنەی شەهید باران ماوا، تیژدا ئەکتجیک، دیدار ئارۆن، سەحەر دەنیز، دەلال نورهەق، بەرژین زەند، سەنار زاگرۆس، لەجوان مونزور و عەلی چیچک هەڵواسرابوون.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، گەنجان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، زۆر گرنگە گەنجان ڕۆڵی خۆیان لەم شەڕەی مان و نەمانەدا بگێڕن.
ئایتەن سونگەر دایکی شەهید لەجوان مونزور، لە یادەکەدا ئامادەبوو. ئایتەن سونگەر یادی ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی پاژک دیلال نورهەق و زیلان قامیشلۆی کردەوە و وتی: "بەڵێن دەدەین، کە درێژە بە ڕێگاکەیان دەدەین".
ئەو گەنجانەی لە یادەکەدا وتەیان پێشکەشکرد وتیان، ڕێپێوانی درێژمەودا ڕێپێوانێکی سەرکەوتووە.
یادەکە بە نمایشکردنی فیلمێک بەردەوام بوو.
لە ڕۆژی چوارەمی چالاکییەکەدا، گەنجان لە هیلدنەر ستراسی لە دوسلدۆرفەوە بەرەو باهنهۆف لە لیڤەرکوزن دەڕۆن.
ژ.ت