لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان ڕۆژی جیهانی کۆبانی پیرۆزکرا

لە شارەکانی باکووری کوردستان وتورکیا بە پێشەنگایەتی هەدەپە بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانی چالاژی ئەنجامدران و ڕاگەیەنراو خویندرانەوە.

ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)بە بۆنەی ١ی تشرینی یەکەم رۆژی جیهانی کۆبانی لە ٨ شار چالاکیان ئەنجامدا و کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

روحا

ڕێکخستنی هەدەپەی روحا بە بۆنەی ١ی تشرینی یەکەم رۆژی جیهانی کۆبانی هەوڵیدا لە نێوان پرسوس و کۆبانێ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدات. بەڵام پۆلیس بە بیانووی ئەوەی مۆڵەت لە پارێزگا وەرنەگیراوە، ڕێگای بە کۆنفڕانسەکە نەدا. دواتر گروپی هەدەپە کە ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپە و چالاکوانانی یەژەئاش لەناویدا بوون لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی پرسوود کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. محەمەد کۆشتی هاوسەرۆکی هەدەپەی پرسوود ڕایگەیاند، ژنانی جوانی جیهان لەبەرانبەر پیاوە قێزەونەکانی جیهان سەرکەوتن. ئایشە سوروجوی پەرلەمانتاریش یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە لەشەڕی دژی داعشدا گیانیان بەخت کرد و وتی، "٦ ساڵ لەمەوبەر لەدژی هێرشەکانی داعش لە کۆبانێ ١١ هەزار کەس شەهید بوون. سەرەتا گەلی کۆبانی و ژنانی سەرلەنوێ داستانی قاڕەمانیان نووسییەوە. ئێمە وەک خەڵکی پرسوود ئەو سەرکەوتنە دووبارە پیرۆز دەکەین. گەلی کورد لە کۆبانێ لەدژی داعش شەڕی کرد و ئاشکرای کرد کە گەرەنتی ئاشتیە.

ئەدەنە

ڕێکخستنی هەدەپەی ئەدەنە لە باڵەخانەکەی کۆنفڕانسیکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. زۆر کەس بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. گولسەرەن توراک هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەدەنە ئاماژەی بە تێکۆشانی کۆبانێ دا و وتی، "کۆبانێ ئیرادەی ژنی وەژ ئارین میردان و شەهیدی ئینتەرناسیۆمال رەفعەتە. ئیرادەی سوبحی ئاگرناسلی. قەدەر ئورتاکایا و عەزیز گولەرە. هەروەها ڕوحی هاوبەشە ئینتەرناسیۆنالیستەکانە.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و چالاکوانانی تەژەئاش بە هەمان ئامانج لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە چالاکیان ئەنجامدا.

کۆنیا

ڕێکخستنی هەدەپەی کۆنیاش بە هەمان ئامانج چالاکی ئەنجامدا و و ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە. قیاسەدین ئالماز هاوسەرۆکی هەدەپەی کۆنیا ڕایگەیاند کە هێرش و ڕەشکردنی ناتوانێت ئەم ڕاستیە تاریک بکات و وتی، "هیچ کەسیک ناتوانێت بەردەم ڕۆناکی خۆر بگرێت و تاریکی بکات."

مێردین

ڕێکخستنی هەدەپەی مێردین بە هەمان ئامانج لە باڵەخانەکەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. ئەبرۆ گونەی وتەبێژی هەدەپە و ژماریەکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی هەدەپە ئامادە بوون. گونەی ڕایگەیاند کە کۆبانێ کوردان و دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانی بە پشتگیریەکی بەهێز لە ڕۆژئاوا شۆڕشیان کرد و وتی،"شۆرشی ڕۆژئاوا بۆ گەلی جیهان بووە هیوایەک. لەدژی تاریکی ئەم تێکۆشانە بەردەوامە."

شڕنەخ

ڕێکخستنی هەدەپەی جزیر بە هەمان ئاماج لە ئاهەنگێکی سازکرد. پەرلەمانتار و بەڕیوەبەرانی هەدەپە بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. لە هۆڵی ئاهەنگەکە پانکارت هەڵواسران و ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە.

وان

ڕێکخستنی هەدەپەی وانیش لە باڵەخانەکەی خۆیدا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ساز کرد. بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە ئاهەنگەکەدا پانکارتی 'بژی شۆڕشی ڕۆژئاوایان' بەرز کردەوە. تونجەر ساغینچ هاوسەرۆکی هەدەپەی ڕێیا ئارموش قسەی کرد و وتی، دوای شەڕی کۆبانی داعش تێکشکا، ئیدی هەنگاو بە هەنگاو تێکچوو و بە تەواوی شکستی هێنا.

ئیدر

ڕێکخستنی هەدەپەی ئیدر بە هەمان ئامانج کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. تارزان گونەر بەڕێوەبەری هەدەپەی ئیدر قسەی کرد و وتی، کۆبانێ لەدژی تانگ، تۆپ و دڕندەی گەورە، بووە نیشانەی هیوا و ئیەرادەی مرۆڤی قاڕەمان.

ئەنقەرە

ڕیکخستن ئەنقەرەی هەدەپە بەهەمان ئامانج لە باڵەخانەی ئەنقەرە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. هاوسەرۆکی هەدەپە وەزیر جوشکون پارلاک رایگەیاند کە داعش بە هاوکاری هەندێک هێزی نێودەوڵەتی لە هەرێمەکە ژن، منداڵ و هەموو کەسێکی دەکوشت و وتی، "ئەو هێزە تاریکە لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە کۆبانێ بە هاوکاری گەلی کورد و دۆستەکانی تێک چوو. گەلی کۆبانی بە ئیرادەی خۆی تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕیوەبرد و بووە سمبولی بەرخۆدان."

ف.ق