لە شاری کریلی فەرەنسا داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا

لە شاری کریلی فەرەنسا چالاکییەک لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" رێکخرا.

چالاکییەکە لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەکەدە - NCKD) لە فەرەنسا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" رێکخرا.

لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا. سینەفیزیۆنێکیش لە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و نووسینەکانی بە زمانی فەرەنسی نمایش کرا.

ژ.ت