لە شاری لەندەن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا

لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی جڤاکی ئازاد لە بەریتانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا.

دوای نیوەرۆی ڕۆژی شەمە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  (کژار) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا و ماڵی گەل و گرووپی سۆسیال ئەنتەرناسیۆنال، بەشداری چالاکییەکە بوون و درووشمەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.

بەدرێژایی چالاکییەکە درووشمەکان گوترانەوە و بڵاوکراوەکان دەربارەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرا.

بە گوتنەوەی درووشمەکانی "دوێنێ ماندێلا، ئەمڕۆ ئۆجالان" و "ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان" و "شەهید نامرن"، چالاکییەکە کۆتایی هات.