لە شاری سالۆنیکی یونان لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک ستاند دانرا

لە شاری سالۆنیکی یونان بە چالاکیی دانانی ستاند هێرشی کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕیسوا کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی بۆ سەر کوردستان لە شاری سالۆنیکی یۆنان بە چالاکیی دانانی ستاند ریسوا کرا. لە چالاکییەکەدا واژۆیش بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" کۆکرایەوە.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە سێیەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا، بڵاوکراوە و ڕاگەیاندراو لە گۆڕەپانی ئەرستۆ لە دژی شەڕی پاکتاوکاری و سڕینەوە، بەسەر هاووڵاتییان دا دابەشکرا.

ژ.ت