بنەماڵە و هاوڕێیانی محەمەد زەکی چەلەبی لە باخی گشتیی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و جارێکی دیکە پرسیاریان لەسەر بەدواداچوون لە بکوژی محەمەد زەکی چەلەبی کرد، کە بکوژەکە لە کوێیە؟
مەشروق چیفتچی ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند، زەکی چەلەبی ١٠٠ ڕۆژ پێش ئێستا تیرۆرکرا و وتی: "محەمەد زەکی چەلەبی ١٠٠ ڕۆژ پێش ئێستا لە شەقامی قەرەباڵغی بەختیاری لەبەردەم دەرگای دوکانەکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا. وەک دەزانرێت ئێمەی پەنابەرانی سیاسیی باکور لە باشووری کوردستان دەژین. بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و لەچوارچێوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لەژیانمان. بەرپرسیاریی ژیانمان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی باشووری کوردستان و ڕێکخراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان. بەداخەوە لەو ڕۆژەوەی کە لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بووین، لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هەڕەشە و گوشارمان لێدەکرێت. بەمەش دەوڵەتی تورک بەوەش نەوەستا و لە دژی ئێمە هێرشی چەکداریی نیشانەشکێنی و و تیرۆری بەرفراوان ئەنجامدا. لە چوارچێوەی لەو هێرشانەدا هەڤاڵمان محەمەد زەکی چەلەبی-یان تیرۆر کرد. هەڤاێکیشیمان بە ناوی فەرهاد باشکۆندو بە رێککەوت و بە برینداری لە کردەیەکی تیرۆریستیی دەوڵەتی تورک ڕزگاری بوو".
لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢دا محەمەد زەکی چەلەبی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری باکوری کوردستان و خاوەنی چێشتخانەی دەنیز لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی هێرشی چەکداری کرایە سەر و لە ١٨ی ئایار لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدا.
ژ.ت