لە شاری ئێرفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی بۆ "رۆژی جیهانیی کۆبانێ" رێکخرا
لە شاری ئێرفۆرتی ئەڵمانیا بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانیی کۆبانێ چالاکییەک رێکخرا.
لە شاری ئێرفۆرتی ئەڵمانیا بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانیی کۆبانێ چالاکییەک رێکخرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد. دوای ئەوە بە ناوی پلاتفۆرمی پشتیوانی لە رۆژئاوا وتەیەک پیشکەشکرا و راگەیاندرا، ئەو شۆڕشەى لە کۆبانێ دەستیپێکرد بووە دەستکەوتێکی گەورەی مرۆڤایەتی.
پلاتفۆرمەکە راشیگەیاند، "ئەو شۆڕشە بە پێشەنگایەتیی ئارین میرکان بووە شۆڕشی ژنان و شۆڕشی تێکشکاندنی فاشیزم و ئەو شۆڕشە بۆ گەلی جیهان بووەتە ئومێدێک".
نارین کۆبانێ بە ناوی دەستپێشخەریی گەل لە ئێرفۆرت رایگەیاند، تێکۆشان لە کۆبانێ لە دژی فاشیزم، دیکتاتۆری و داگیرکەری بووە دەستکەوتێک بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بۆیە ئەو سەرکەوتنە پیرۆز دەکەم.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت