لە ستراسبۆرگ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ بە چالاکییەک پیرۆزکرا.
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ بە چالاکییەک پیرۆزکرا.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) چالاکی ئەنجامدرا.
پاش ڕێزگرتن لە شەهیدان، چەند وتەیەک پێشکەشکرا، ئاماژە بەوە کرا، دژی چەتەکانی داعش کە دەوڵەتی تورک پشتگیری دەکردن، گەنجانی کورد بە جەستەی خۆیان شکۆی مرۆڤایەتیان پاراست. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بێدەنگی نێونەتەوەیی شەرمەزارکران و گوترا: "بێدەنگی بەرامبەر کوشتنی کوردان، دووڕووییە".
دووپاتکرایەوە، کوردان بە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ هەموو گەل و باوەڕەکان ژیانێکی یەکسان و ئازادیان بنیاتناوە.
لەکۆتاییدا گوترا: "کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەبن. بانگەواز لە هەموو دەوڵەتانی نێونەتەوەیی دەکەین، هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕابگرن".
چالاکی بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.