بە دیمەن

لە سیدنی چالاکیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا

لە شاری سیدنی ئوسترالیا ستاندێک دانرا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا.

لە شاری سیدنی ئوسترالیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاند دانرا.

ستاندەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم) لە گۆڕەپانی تاون هۆڵی ناوەندی شارەکە دانرا، کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنران و بڵاوکراوەکان بە داخوازی ئازادی دابەشکران.