لە سیدنی نەورۆز بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا

لە سیدنی بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد، نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم) نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا، پەرلەمانتار و نوێنەرانی پارتی کرێکاران ستیفان بالی، کاریشما کالیاندا، ئان ستانلی، بێتی گرین، ئەنتۆنی ئادەم، سیناتۆر و پەرلەمانتارانی پارتی سەوز لی ڕیانۆن، جەیمی پارکەر، سەرنووسەری ڕۆژنامەی چەپی سەوز پیتەر بۆیل، بیل کریوس ڤاکفی، باشکانی پاپز، بیل کریوس، نوێنەری گەلی تامیل، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لاریسا پاین، نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان، کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری ئاهەنگەکە بوون. لە گۆرەپانەکە بە ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە و کەجەکە و وێنەی شەهیدانی نەورۆز ڕازێنرایەوە. بێ پچڕان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، پەرلەمانتار ستیفان بالی گوتی: "بە پشتیوانی گەلی کورد زۆر دڵخۆشین. بەهیواین نەورۆز ببێتە سەرچاوەی ئاشتی و ئازادی، نەورۆزی هەمووان پیرۆز بێت".

لە پارتی سەوز، جەیمی پارکەر نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد پیرۆز کرد، ڕایگەیاند گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە دژی سیاسەتی قڕکردن تێکۆشانی ئازادیان ئەنجامداوە، گوتی: "ڕێبەری ئەم گەلە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، هەرچەند لە هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری ئیمراڵییە، هێشتا پێداگرە لە چارەسەری سیاسی و دیموکراتیکی پرسی کورد. هەوڵی فیکری خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی پرسی ژن و تەواوی پرسەکانی مرۆڤایەتی. ئێمە قەرزاری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانین. بۆ ئازادی جەستەیی وی درێژە بە تێکۆشان دەدەین. لەسەر ئەم بناغەیە، نەورۆزی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد پیرۆز دەکەم".

هاوسەرۆکانی دەکتەم گولای ئاڵکان و تەیمور تاتوان سڵاویان کرد لە مزگێنیەکەی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان و بەرخۆدانی بێ وێنەی گەریلا، دووپاتیان کردەوە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەزنتر دەکەن.

پاش گۆرانی و هەڵپەڕکێ، ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.