لە سیدنی پەیوەست بە پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو

لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا، پەیوەست بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.

لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا، لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک پەیوەست بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، ڕەمزی کارتال، لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد، نرخاندنی کرد بۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم و تێکۆشان دژی پیلانگێڕی.

کارتال ڕایگەیاند، ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەسفیەکردنی تەواوەتی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بوو.

دووپاتی کردەوە، لەسایەی تێکۆشانی مێژوویی دژی پیلانگێڕیی، هێزە دەسەڵاتدارەکان ناتوانن بگەنە ئامانجەکانیان.

کارتال ئاماژەی بەوە کرد، لەڕێگەی درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ـەوە ئامانجیان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

کارتال، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، دووپاتی کردەوە، لەڕێگەی بەئامانجگرتنی کۆگای ئاو و وێستگەی کارەبا و سایلۆی گەنم و نەخۆشخانەکانەوە، بە نیازن گەل ناچار بە کۆچکردن بکەن. کارتال دووپاتی کردەوە، گەلی ڕۆژئاوا لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە، بەرخۆدان دەکەن و هێرشەکان پووچەڵ دەکەنەوە.

ڕەمزی کارتال ئاماژەی بەوە کرد، چارەنووسی چوار پارچەی کوردستان پێکەوە گرێدراوە و گوتی، هێرشەکانی سڕینەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری و ڕێنیشاندانی پەدەکە، بەرامبەر بەرخۆدانی شکۆداری گەریلا ناگاتە ئەنجام.

دوای پیشاندانی سینڤیزیۆنێک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەی گەل کۆتایی هات.