لە سیدنیی ئوستورالیا چالاکی بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا

لە شاری سیدنیی ئوستورالیا چالاکییەک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.

کوردان لە گۆڕەپانی تاون هۆڵ ستاندنیان دانا و سەرنجیان خستە سەر چالاکییەکانی مانگرتن لە زیندانەکانی تورکیادا، کە لە دژی گۆشەگیری و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەچێت.

ئەندامانی کۆمیتەى ئامادەکاری چالاکییەکە رایانگەیاند، "گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گۆشەگیرییە لە دژی هەموو گەلی کورد".

چالاکوانان داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی کرد، کە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دەنگی زنیدانیانی سیاسی ببیستن.

لە چالاکییەکەدا برۆشور و راگەیاندراو و نامیلکەى پوخت لە بەرگرینامەکانی رێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە. خەڵک بە سەرنج و گرنگییەوە چاودێریی چالاکییەکەیان دەکرد.

ژ.ت