لە تەقسیم زۆر کەس دەستگیرکران

لە ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ زۆر کەس دەستگیرکران کە ویستیان بە بۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران ڕێپێوان ئەنجام بدەن.

لەگەڵ ئاستەنگیەکانی پۆلیس گروپێک لە چالاکوانان بە دروشمی ' بژی ١ی ئایار' بەرەو گۆڕەپانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ بەڕێکەوتن.

ئەندامانی پارتی شۆڕشگێری لە بەردەم وێستگەی میترۆی عوسمانبەی ناوچەی شیشلی کۆبونەوە و بە پانکارتی ' هیوا سوسیالیزمە، گەل بەرەو دەسەلات، بژی ١ی ئایار' بەرەو گۆڕەپانی تەقسیم ڕێپێوانیان کرد.

پۆلیسی تورک دەستوەردانی کرد و ١٠ کەس بە لێدان دەستگیر کرد.

پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و پەیامنێری ژن نیوزیش دەستگیرکران و دەست بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەنوسیاندا گیرا.

بە گشتی ١٢ کەس کە لە کۆڵانی جومهوریەتەوە بەرەوە تەقسیم دەچوون دەستگیرکران.

ف.ق