لە تەقینەوەی بەلجیکادا دوو کوردی ئێزدی گیانیان لەدەستدا

ئاشکرا بوو کە لە تەقینەوەکەی باڵەخانەیەکدا لە بەلجیکا کە دوو رۆژ لەمەوبەر روویدا ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان کوردی ئێزدین.

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا لە شاروچکەی تۆرنهوتی بەلجیکا لەسەرسنوری هۆڵەندا لە باڵەخانەیەکدا بۆری غاز تەقیەوە.

لە تەقینەوەکەدا ٤ کەس گیاناینا لەدەستدابوو.

بەپێی زانیاریەکان ٢ کەسیان کوردی ئێزدین.

بالیۆز شەوێشیان و نادیە شامۆیان کە ئێزدی ئەرمینیان و هاوسەرن، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

بڕیارە تەرمی بالیۆز شەوێشیان و نادیە شامۆیان لە گۆڕستانی ئێزدیەکان لە شاری بیلفیلدی ئەڵمانیا بەخاک بسپێردرێن.

دواتر لە ماڵی ئێزدیان لە بیلفیلد پرسەیان بۆ دادەنرێت.

ف.ق