بە دیمەن

لە تیچینۆ چالاکی: هێرشەکان بە خیانەتی پەدەکە ئەنجام دەدرێن

کوردستانیان لە کانتۆنی تیچینۆی سویسرا کۆبوونەوە، هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان پیرۆزکرد، هەروەها شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "هێرشەکان بە خیانەتی پەدەکە ئەنجام دەدرێن".

ئاهەنگی ١٥ ی ئاب

کوردستانیان لە کانتۆنی تیچینۆی سویسرا لە ئاهەنگێکدا کۆبوونەوە، ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بێلیزۆنا ڕێکخرا، مەجلیسی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) و سیاسەتمەدار موسا فارسئۆغلو و بەڕێوەبەرانی ناوەندی جڤاک و زۆر کەس بەشدار بوون.

موسا فارسئۆغلو تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، فەرماندە عەگید و هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "بە فراوانکردنی تێکۆشان درێژە بە میراتەکەیان دەدەین، لە هەموو گۆڕەپانێک دژی فاشیزم تێدەکۆشین".

فارسئۆغلو شەهیدانی تێکۆشانی چاپەمەنی بیرهێنایەوە کە دوێنێ شەهیدبوون، گوتی: "ئەم هێرشە بە هێڵی خیانەتی پەدەکە ئەنجامدراوە. دەبێت بزانن ئێمە هەرگیز بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نابین. لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرزدەکەینەوە و وەڵامی کۆمەڵکوژییەکان دەدەینەوە. گەلی وڵاتپارێزی باشوورمان وەڵامی پێویستی خیانەت دەداتەوە".

هەروەها بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ تشرینی یەکەمەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە.

ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.