نەژادپەرستانی تورک ساڵی پار هێرشیان کردە سەر ژنانی کوردستانی و تورکیا و ئەو هێرشە نەژادپەرستانە و زایەندپەرستانە چەندین رۆژ بەردەوام بوون.
لە ساڵیادی ئەو هێرشانەدا، لەلایەن هەزاران کەسەوە بە رێکخستنی رێپێوانێک ئەو هێرشانە ئیدانە کران.
رێپێوانەکە لەلایەن ژنانی کوردستانی، تورکیایی و نەماسییەوە رێکخرا. پیش رێپێوانەکە میتینگێک رێکخرا. دوای میتینگەکە جەماوەری گەل لە ترۆستسترای بەرەوە ریومانپلاتز رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان"، "تیرۆریست ئەردۆغان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پشتیوانیی ئینتەرناسیۆنالیست"، "پێکەوە راپەڕین"، "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.
رێپێوانەکە لە ریومانپلاتز کۆتایی پێهات.
ژ.ت