لە وان و شڕناخ هێرشەکانی سەر هەدەکە شەرمەزار کرا

هێرشەکانی دەسەڵاتداری تورک بە دەستی دادوەر و پۆلیس لە بەرانبەر بەشەکانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەنجام دەدرێت، لە وان و شەرناخ بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.

لە ١٨ی شوباتدا لە دژی بەشەکانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ( هەدەکە) ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن دەستپێکراوە و بەردەوامە. هێرشەکان لە دژی هەدەکە لە وان و شرناخ شەرمەزار کرا.

وان

بە پێشەنگایەتی ڕێکخستنەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە پارکی فەقێ تەیرانی ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە. لە چالاکی ڕاگەیاندراوەکەدا درووشمی "هەدەکە ئێمەین، ئێمە لێرەین" و "بژی برایەتی گەلان" بەرزکرایەوە. بەرێوەبەری دەبەپەی شارەکە محەمەد ئەمین کوتاز لە خوێندەنەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "ئەم ئۆپەراسیۆنە کارەساتێکی پێشێل کردنی یاسایە. کەمپەینێکی ڕەشبگیری سیاسییە لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە گیراوەتەبەر بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیون."

کوتاز گوتی: "جارێکی دیکە دەلێین کۆتایی بەم تاوانبارکردنە سیاسییانە بێنن. هەڤاڵانمان بە شێوەیەکی نایاسایی و نادادپەروەری زیندانی کراوان ئازاد دەکەین."

ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە و دروشم کۆتایی هات.

شرناخ

ڕێکخراوی دەم پارتی شەرناخ لە پێش بینای خۆییدا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. نوێنەرانی دەبەپە، بەشەکانی تەژەئا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چەندین هاووڵاتی بەشداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "هەدەکە هاوپەیمانیی مێژووی بندەستەکانە. نابێت تاوانبار بکرێت" هەڵگیرا و دروشمی "هەموومان هەدەکەین" و "فشار ناتوانێت تێکمان بشکێنێت" بەرزکرایەوە. ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە لە لایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی شەرناخ عەبدوڵا گونگەنەوە خوێندرایەوە و هێرشی سەر ئەندامانی هەدەکەیان شەرمەزار کرد و جەختکرایەوە لە بەردەومیدان بە تێکۆشانی دیموکراتیکی.